تاکی تەندروست واتە کۆمەڵگەی تەندروست
سەنتەری پەنا
بۆ پشتیوانی لە تووشبووان بە شێرپەنجە لە کوردستان
کاتێک مرۆڤ لە پزیشکەوە دەبیستێ کە تووشی نەخۆشیی شێرپەنجە بووە، ئاسان نییە و هەواڵێکی زۆر ناخۆشە.
ئەمڕۆ لە جیهاندا یەکێک لەو نەخۆشییانەی زۆرترین ژمارەی تووشبووان بەهۆیەوە گیانیان لەدەستدەدەن نەخۆشیی شێرپەنجەیە. ئەو نەخۆشییە جگە لە ستاندنەوەی ژیانی ملێۆنەها کەس زۆر جاریش بووەتە هۆی ئیفلیجکردنی کۆمەڵگە و گۆڕینی لە ساغڵەمەوە بۆ پەککەوتوو. رێژەی تووشبووان لە هەرێمی کوردستانیشدا هەروا بەرەو زیادبوونە.
دوای ئەنجامدانی چەندین پشکنین و تاقیکردنەوە، کاتێک نەخۆشیی شێرپەنجە دەستنیشانکرا، ئینجا کەسی تووشبوو بۆ چارەسەری و شەڕ لەگەڵ شێرپەنجە لەوانەیە پێویست بکات ماوەیەکی دوور و درێژ تەوای هێزی خۆی تەرخان بکات . ئەوەش نەک تەنیا نەخۆش بەڵکو کەسوکاری نزیکیشی دەخاتە ناو بارودۆخێکی دژوارەوە.
بۆ کەسانێک کە ئاستی هۆشیاری و ڕۆشنبیریی تەندروستییان نزمە یان نییانە، ئەمە گرفتیان بۆ دروست دەکات. هەندێکیان کەمتەرخەمی دەکەن لە بەدواداچوون لەسەر نەخۆشییەکە و بە هێندی وەرناگرن. هەندیکیشیان بەپێچەوانەی ئەوانەی دیکەوە شڵەژان و پشێوییەکی دەروونییان بۆ دروست دەبێت و نەخۆش خۆی بە ”نەماو” دادەنێت و وادەزانێ کە کۆتایی ژیانیەتی. ئەوەش ڕەنگدانەوە و کاریگەریی نەرینیی هەیە لەسەر ڕەوشی ژیان و دەبێتە هۆی تێکچوونی باری دەروونی و کۆمەڵایەتی…هتد بۆ تووشبووان بەو نەخۆشییە و بۆ کەسوکارییان.
گەلان و دانیشتووانی شوێنە جیاجیا جوگرافییەکانی جیهان هەرکامێکیان بەگوێرەی دابونەریت و هەندێک بەندی تایبەتمەند بەشێوەیەکی جیاواز لەیەکدی لە نەخۆشی شێرپەنجە ورددەبنەوە و پێناسەی بۆ دەکەن و لەگەڵ ئەم نەخۆشییەدا هەڵسوکەوت دەکەن.
ئەم مامەڵەیە تەنانەت لەناو ئەم کۆمەڵگەیەدا لەوانەیە لە کەسێکەوە تا کەسێکی دیکە جیاواز بێت. لە کۆمەڵگەی کوردەواریشدا زۆربەی خەڵک بە داخراوی یان شاراوەیی لە بارەی نەخۆشی شێرپەنجە گفتوگۆ دەکەن.
ئێمە کێین؟
سەنتەری پەنا رێکخراوێکی ناحکومیی کوردستانییە کە بە فەرمانی وەزارەتی ناوخۆی حکومەتی هەرێمی کوردستان بە ژمارە یاسای (١٥) ی ساڵی (٢٠٠١) ی ڕێکخراوە کوردستانییە ناحکومییەکان لەسەرەتای ساڵی ٢٠١١ دا بەفەرمی دامەزراوە و مۆڵەتی کاری پێدراوە.
سەنتەری پەنا، هەروەها لەژێر ڕۆشنایی هەردوو ماددەی(١٠ و ٢٣) بە ژمارە ١٧٦/ گ لە یاسای ژمارە(١) ی ساڵی ٢٠١١ی پەرلەمانی کوردستان، تایبەت بە ڕێکخراوە ناحکومییەکان لە هەرێمی کوردستان، بە بوونی مەرجە یاساییەکان خۆی گونجاندووە و لە فەرمانگەی ڕێکخراوە ناحکومییەکان تۆمارکراوە.
سەنتەری پەنا خۆی بە خۆبەخشانە تەرخانکردووە لەپێناو بەرژەوەندیی تووشبووان بە شێرپەنجە و شەڕکردن دژ بەم نەخۆشییە لە کوردستان.
سەنتەری پەنا، لە ساڵی ٢٠١١ ەوە ئەندامە لە یەکێتی نەخۆشانی شێرپەنجەیئەوروپا واتە
ECPC(European Cancer Patient Coaliation)
سەنتەری پەنا ڕۆڵێکی بەرچاو و چالاک دەگێڕێت بۆ ڕێنمایی، ڕاوێژکاری، پشتیوانی و هەوڵدان بۆ باشترکردنی شێوازی ژیانی تەندروست و خۆپاراستن بۆ دانیشتووان و هاووڵاتییانی تووشبوو بە نەخۆشیی شێرپەنجە لە کوردستان.
لە پەنای ئەوەشدا سەنتەری پەنا وەک پردێکە لەنێوان هاووڵاتییانی تووشبوو بە شێرپەنجە و سەرجەم دەزگاکانی فەرمی و نافەرمیی تەندروستی ناوەوە و دەرەوەی حکومەتی هەرێمی کوردستان.
سەنتەری پەنا کار و چالاکییەکانی بەرفراوانە لە سەرانسەری هەرێمی کوردستان و لە هەر چوار پارێزگای کوردستان نوێنەری هەیە.
سەنتەری پەنا تۆڕێکی بە هێزی هەیە لە نێوان ئەندامەکانی بۆ کەسانی تووشبوو بە شێرپەنجە کە پەیوەندی لە گەڵ یەکتریان پێویستە بۆ ئاڵوگۆڕکردنی سکاڵا و ئەزموونەکانیان لەبارەی شێرپەنجە وسەرجەم بابەتەکانی پەیوەست بەم نەخۆشییە.
سەنتەری پەنا لە لایەن لێژنەیەکی باڵاوە پشتیوانی دەکرێت. ئەو لێژنەیە پێکهاتووە لە چەند پزیشک و کەسانی پرۆفەشیۆناڵ کە شارەزان لە بواری شێرپەنجە و دەروونناس و چالاکوانی کۆمەڵایەتی… هتد.
چالاکی و ئامانجەکان
– یەکەم: رێکخستن وبه‌خشینی هۆشیاری ته‌ندروستی: ڕێکخستنی کۆڕ و سیمینار له لایه‌ن که‌سانی پسپۆر له شوێنی پێویست به تاک یان به کۆمه‌ڵ.
دووەم: ره‌خساندنی هه‌لومه‌رجی باشتر بۆ چاره‌سه‌ری شێرپه‌نجه بۆ تووشبوان له کوردستان به ڕیگه‌ی په‌یوه‌ندی له گه‌ڵ سه‌رجه‌م ئه‌و ده‌زگایانه ی ناوه‌وه و ده‌رەوه‌ی هه‌رێمی کوردستان که له بواری شێرپه‌نجه‌دا کاری وه‌ک تووێژینه‌وه،کار بۆ پێشگیری یان چاره‌سه‌ری و بنبڕکردنی شێرپه‌نجه ده‌که‌ن.
سێیەم: به یه‌کگه‌یاندنی که‌سانی تووشبوو به شێرپه‌نجه و که‌س و کاریان بۆ به‌یانکردنی سکاڵا و ده‌ربڕینی خه‌م و گرفته‌کانیان به‌یه‌که‌وه و ئاڵوگۆڕکردنی ئه‌زموونه‌کانیان.
چوارەم: به ڕێگه‌ی سه‌ردانی نه‌خۆش له نەخۆشخانە/ له‌ماڵ
پێنجەم: باشترکردنی بواری ته‌ندروستی جه‌سته‌یی به ڕێگه‌ی ڕێنهماییکردنی تووشبوان بۆ ئه‌نجامدانی چالاکی جه‌سته‌یی وه‌ک وه‌رزش یان باشترکردنی جۆری خۆراک به ڕێگه‌ی به‌خشینی نووسراو و چاپه‌مه‌نی له‌و باره‌وه به زمانێکی ڕوون و پاراو وه‌ک نامیلکه (فۆڵده‌ر)،پەرتووک،گۆڤار یان به‌خشینی زانیاری به ڕیگه‌ی مه‌ڵپه‌ڕی ئه‌لێکتڕۆنی،پەیجی فەیسبوک و ڕێنه‌مایی به ڕیگەی پەیوەندی ته‌له‌فۆنی.
شەشەم: باشترکردنی بواری ته‌ندروستی ده‌روونی هاووڵاتیانی تووشبوو به شێرپه‌نجه له کوردستان به ڕێگه‌ی ئاشناکردنی کۆمه‌ڵگه به‌و نه‌خۆشییه و باسکردن له سه‌ر شێرپه‌نجه بێپه‌رده وه‌ک نه‌خۆشییه‌کی ئاسایی.
حەوتەم: باشترکردنی بواری کۆمه‌ڵایه‌تی هاووڵاتیانی تووشبوو به شێرپه‌نجه له کوردستان
هەشتەم: باشتر کردنی باری ئابووری هاووڵاتیانی تووشبوو به شێرپه‌نجه ( کار بکات بۆ گه‌ڕانه‌وه‌ی تووشبووان بۆ سه‌ر کار و پیشه‌که‌یان یان ڕێنهماییکردنیان بۆ دابینکردنی بژێوی ژیانیان).
نۆیەم: به‌رزکردنه‌وه‌ی ئاستی هۆشیاری فه‌رمانبه‌رانی ته‌ندروستی به نه‌خۆشی شێرپه‌نجه.به ڕێگه‌ی کردنه‌وه‌ی خولی کوورت ماوه بۆ فێرکردنی چۆنییه‌تی مامه‌ڵه کردن له گه‌ڵ تووشبوان به شێرپه‌نجه بۆ فەرمانبەران و چاودێرانی ته‌ندروستی.
دەیەم: هاوکاری سه‌رجه‌م ئه‌و دام و ده‌زگایانه‌ی که ده‌یانه‌وێت له‌سه‌ر نه‌خۆشی شێرپه‌نجه کار بکه‌ن
یازدەهەم: په‌یوه‌ندی له گه‌ڵ سه‌رجه‌م ئه‌و ده‌زگایانه ی ناوه‌وه و ده‌روه‌ی هه‌رێمی کوردستان که له بواری شێرپه‌نجه‌دا کاری وه‌ک توویژینهوه،کار بۆ پێشگیری یان چاره‌سه‌ری و بنبڕکردنی شێرپه‌نجه ده‌که‌ن به ڕیگه‌ی به‌شداری له کۆنفرانس و ڕووداوه‌کان که په‌یوه‌ستن له سه‌ر پرسی شێرپه‌نجه له ناو هه‌رێمی کوردستان و له جیهاندا و به‌شداری کۆبوونه‌وه‌کانی به کۆمه‌ڵ له گه‌ڵ ئه‌و لایه‌نه‌ی که کار له سر شێرپه‌نجه ده‌که‌ن بۆ به‌رفراوانکردنی زانیاری نوێ بۆ سەنتەری په‌نا.
تۆش ببە بە سپۆنسەری سەنتەری پەنا
سەنتەری پەنا بە خۆشحاڵییەوە هاوکاریتان دەکات، ئایا بەڕێزیشتان هاوکاریمان دەکەن؟
بە ڕێگەی بوونتان بە ئەندام یان کۆمەک بەخشین، سەنتەری پەنا بەهێزتردەکەن بۆ بەردەوامی لە کارکردن دژ بە شێرپەنجە لە کوردستان
بانکی بێخاڵ- هەولێر
ژمارە:000402
پەیوەندی بە سەنتەری پەناوە بکە
E-mail: pena-center@hotmail.com
Tel: 0662501700/ 0750.368.37 44
Facebook:Pena PenaCenter
ناونیشان
سەنتەری پەنا
سەنتەری میدیای پزیشکی
نهومی دووهەم، سەنتەری شێرپەنجە
هەولێر، شەقامی ٦٠ متری، تەنیشت نیوستی
کراوەیە لە رۆژانی شەممە تاوەکو چوارشەممە بە کاتی نۆڕینگەکان
بانکی بێخاڵ- هەولێر
ژمارە:000402