جه‌سته‌ی مرۆڤ له چه‌ندین ملیارد به‌ردی بنچینه‌یی پێکهاتووه واته خانه.
به‌رده‌وام له جه‌سته‌دا خانه‌ی نوێ دروست ده‌بن. به‌م شێوه‌یه جه‌سته گه‌شه ده‌کات و جێگه‌ی خانه‌کانی زیانپێگه‌یشتوو و به‌سه‌رچوو پڕ ده‌کاته‌وه. دروستبوونی ئه‌و خانه نوێیانه به‌هۆی پرۆسه‌ی دابه‌شبوونه له‌کاتی دابه‌شبوونی خانه‌یه‌ک ده‌بێته دوو، دوو ده‌بێته چوار، چوار ده‌بێته هه‌شت…هتد.
دابه‌شبوونی خانه‌کان به شێوه‌ی رێک /ئاسایی:
جه‌سته‌ی مرۆڤ به ئاسایی و خۆرسکی پرۆسه‌ی دابه‌شبوونی خانه‌کان ده‌کات. ناوه‌ڕۆکی هه‌ر خانه‌یه‌ک هه‌ڵگری زانیارییه و ده‌ستنیشان ده‌کات که خانه له چ کاتێکدا دابه‌ش و که‌ی ده‌بێت بوه‌ستێت. ئه‌و زانیارییه‌ی ناو خانه، جینات(ژێنه‌کان) جێگیر کراوه و له دایک و باوکه‌وه بۆ منداڵ ده‌گوازرێته‌وه.
ئه‌و پێکهاته‌ی گواستنه‌وه‌یه(ویراسییه) واته DNA له‌ناو دەنکی هه‌ر جه‌سته‌یه‌کی خانه‌دا هه‌یه.
دابه‌شبوونی خانه‌کان به‌شێوه‌ی ناڕێک/نائاسایی:
هاوکات له‌گه‌ڵ دابه‌شبوونی ملیۆنه‌ها خانه له ڕۆژێکدا، له‌وانه‌یه هه‌ڵه‌یه‌ک ڕووبدات له‌و پرۆسه‌یه‌دا. ئه‌و هه‌ڵه‌یه له‌وانه‌یه به رێکه‌وت بێت یان به‌هۆی کاریگه‌ری: بۆنموونه کێشانی جگەرەیان بەهۆی به‌رکه‌وتنی رێژه‌یه‌کی زۆر له تیشکی خۆر بێت.
بۆ ئه‌م تێکچوونه، خانه‌کانی نۆژه‌نکه‌ره‌وه کاری بۆ ده‌که‌ن. به‌ڵام جاری وا هەیه ئه‌و سیسته‌می به‌رگرییه تێکده‌چێت و ناتوانێت ئه‌رکی خۆی به ئه‌نجام بگه‌یه‌نێت. ئینجا ئه‌و جیناتانه‌ی که دابه‌شبوون، زیادکردن و گه‌شه‌ساندنی خانه ڕێکده‌خه‌ن، تووشی هه‌ڵه ده‌بن. ئه‌گه‌ر چه‌ندین جار له‌ناو ئه‌و خانانه‌دا ئه‌و جۆره هه‌ڵه‌یه دووباره بووە‌وه،ئه‌وا خۆی به شێوه‌ی ناڕێک دابه‌ش ده‌کات و دابه‌شبوونه‌که له میکانیزمی کارگێڕی خۆی ده‌که‌وێت و سیسته‌می ڕێک ده‌چێته ناو ناڕێک، که‌واته کۆنتڕۆڵی به‌سه‌ر خۆیدا نامێنێت و ده‌بێته هۆی ئه‌ستووربوون و پێکهاتنی گرێ یان گڵۆڵه‌یه‌کی ئاڵۆز واته Tumor. ئه‌وسا ده‌ڵێین ئەوه شێرپه‌نجه‌یه.
وشه‌ی شێرپنجه:
وشه‌ی شێرپه‌نجه له زمانی لاتینییه‌وه که cancerی پیده‌ڵێن هاتووه. له بنچینه‌دا شێرپه‌نجه به قرژاڵ ناسراوه. ئێستاش له زۆربه‌ی وڵاتان وه‌ک وڵاتی ئه‌ڵمانیا پێیدەڵێن krebs واته قرژاڵ.
ئه‌و ناوه له لایه‌ن پزیشکی بلیمه‌تی یۆنانی/رۆمی Claudius Galenus که وا 1500 ساڵ تێده‌په‌ڕێت و ئێستاش سیسته‌می زانسته‌که‌ی زاڵه له جیهانی پزیشکیدا، دانراوه. چونکه له‌و زەمانه‌دا نه‌خۆشی شێرپه‌نجه به ڕه‌نگی سه‌رنجڕاکێش و سوورە و ئاوسانی بۆڕییه‌کانی خوێنە له ده‌ورو‌به‌ری گرێکه‌دا که ئه‌وه له‌لایه‌ن پزیشکه‌کانی ئه‌وکاته وه‌کو پێکان/قاچه‌کانی قرژاڵ به‌راورد ده‌کرا.
کاتێک شێرپه‌نجه دروست ده‌بێت که گرێیەکە مه‌ترسیدار بێت واته maligne neuplasm . له‌و جۆره‌دا شێرپه‌نجه‌که له بازنه‌ی خۆی دەرده‌چێت. ئه‌وانه به پێچه‌وانه‌ی ئه‌و گڕێیانه‌ی که مه‌ترسییان که‌متره واتهbenign که داخراوه و له‌ناو بازنه‌ی خۆیدا ده‌مێنێته‌وه. گرێی مه‌ترسیدار ده‌توانێت له‌ناو ئه‌و شوێنانه یان ئۆرگانانه که په‌یدابووه له‌ناوی ببات: وه‌کو ڕێخۆڵه، مه‌مک یان سییه‌کان. له په‌نا ئه‌وه‌شدا ئه‌و گرێیه مه‌ترسیدارانه ده‌توانن له جه‌سته‌دا به لیمفه‌کاندا به رێگه‌ی خوێنه‌وه بڵاوببنه‌وه و ئۆرگانه‌کانی تری جه‌سته‌ی مرۆڤ له‌ناو ببه‌ن و له کۆتاییدا ده‌بێته هۆی کۆچی تووشبوو.
هۆکار:
هه‌ڵه‌ی DNA ی (گواستنه‌وه‌یی یان ویراسی)
بۆ هه‌موو که‌سێک ئه‌گه‌ر هه‌یه که تووشی شێرپه‌نجه بێت. شێرپه‌نجه نزیکه‌ی سه‌د جۆری هه‌یه و جاری وا هەیه که‌سێک ئه‌گه‌ری ئه‌وه‌ی هه‌یه که جۆریک له جۆره‌کانی شێرپه‌نجه بگرێت. چونکه له‌وانه‌یه هه‌ر له زگماکییه‌وه هه‌ڵه‌یه‌ک له DNAی دا بێت واته ویراسی یان گواستنه‌وه‌یی بێت. 5%ی ئه‌و که‌سانه‌ی که تووشبوون له‌و جۆره‌ن.
فاکته‌ری ژینگه
ژینگه کاریگه‌ری هه‌یه له دروستبوونی نه‌خۆشی شێرپه‌نجه، وه‌کو ئاڵوده‌یی هه‌وا، دوکه‌ڵ و خۆراکی چه‌ور و سوتاو و ره‌نگی، خواردنه‌وه‌کانی ئه‌لکوحولی، به‌رکه‌وتنی هه‌ندێک جۆر له تیشک وه‌ک تیشکی x یان تیشکی بنه‌وش له‌ناو خۆردا و هه‌وکردن له هۆی باکتریاکان و زیادبوونی ڤایرۆسه‌کان. به‌ڵام توێژینه‌وه‌ی زانستی سه‌لماندوویه‌تی که ته‌نیا 1% هۆکاره بۆ دروستبوونی شێرپه‌نجه.
فاکته‌ری شێوازی ژیانی ناته‌ندروست
شێوازی ژیانی ناته‌ندروست رۆڵێکی گرنگی هه‌یه له سه‌ر په‌یدابوونی شێرپه‌نجه. به‌ڕێگه‌ی ژیانی ته‌ندروست ده‌توانرێت به رێژه‌یه‌کی به‌رچاو پێشگیری له په‌یدابوونی شێرپه‌نجه بکرێت، به‌ڵام به‌رگریکردنی بنه‌ڕه‌تی گرەنتی ناکرێت بۆ تووشبوون به شێرپه‌نجه.
تووشبوون به شێرپه‌نجه زیاتریش په‌یوه‌سته به چه‌ندین هۆکاری وێکڕا له چه‌ندین لایه‌ندا. له په‌نا ئاماده‌یی جه‌سته‌ی خودی مرۆڤ بۆ دروستبوونی شێرپه‌نجه و شێوازی ژیان، له‌وانه‌یه قه‌زاوقه‌ده‌ریش بێت له په‌یدابوونی ئه‌و نه‌خۆشییه‌دا.
وه‌کو ده‌زانین که‌سانێک هه‌ن که به درێژایی ته‌مه‌نیان ژیانی ته‌ندروستیان هه‌بووه که‌چی هه‌ر تووشی شێرپه‌نجه‌ش هاتوون. به پێچه‌وانه که‌سانێکیش هه‌ن که به درێژایی ته‌مه‌نیان که شێوازی ژیانیان به ناته‌ندروست ژیاون و بۆ نموونه جگه‌ره‌یان کێشاوه و چوونه‌ته ناو ته‌مه‌نی ساڵمه‌ندی بێ کێشه‌و شێرپه‌نجه‌شه.

